Librería Samer Atenea
Librería Aciertas (Toledo)
Kálamo Books
Librería Perelló (Valencia)
Librería Elías (Asturias)
Donde los libros
Librería Kolima (Madrid)
Librería Proteo (Málaga)
سەرەتایەکی نوێدەزانن باوەرتان بە چی هەیە ؟بڵاوکراوەی 'سەرەتایەکی نوێ' بۆ خوێنەران نووسراوە بۆ ئەوەی بتوانن باشتر لە بنەما بنچینەییەکان و بناغەییەکانی باوەڕی مەسیحی تێبگەن. هەموو ساڵێک هەزاران کەس بە مەسیح باوەڕ دینن ، بەڵام زۆربەیان نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە لە ئامادەبون و هەروەها بە تەواوی ئاگادار نین لە بابەتەکان و ئەوە هوکارە کە ناتوانن زیاتر گەشە بکەن. هەندێک لەو پرسیارانە کە گوێم لێ دەبیت لە لایان کەسانی نوێ لە ئیسلام دا و هەروەها کەسانی خاوەن ئەزموون لە مەسیحیەت دا ، ئەم بڕگانە لەخۆدەگرێت : ' مانای ئەو شتانە چییە کە لە کڵێسا دەیبینین؟' یان ' هەنگاوی داهاتوو لە باوەڕدا چییە؟ ' ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی باشە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسیارانە. . ’ سەرەتایەکی نوێ ’ دەتوانرێت لە خوێندنی بەکۆمەڵ یان تاکەکەسی بەکار بهێنرێت. ئەم کتێبە لە 13 بەش پێکهاتووە و بابەتەکانی وەک: گوناه چیە ؟ خودا کییە ؟ ئیوارە خوانی خوداوند چیە ؟ لە ئاو هەڵکیشان چیە ؟ و باوەڕ چیە ؟ لەخۆ دەگرێت . شێوازی سادەی نووسەر و تێگەیشتن بە شێوازی پەرتووکی پیرۆز ، ئەم کتێبە دەکاتە ئامرازێکی باش بۆ هەر کەسێک کە بەدوای پەیوەندییەکی قوڵتر لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەگەڕێت. بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی ڕۆحی ڕابردووتان ، ’ سەرەتایەکی نۆی ’ بۆ ئەوانە نووسراوە کە دەیانەوێت بناغەیەکی بەهێز بو خویان لە سەر باوەڕی مەسیح دا بنیات بنێن. Kurdish - Sorani Language Bible Study book titled 'New Beginnings'.